News‎ > ‎

بۆ چی پێویستە کار بکەین بۆ ڕووبوونەوەی گۆرانەکانی کەش و هەوا

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٢، چالاکییەکی ژینگەیی پلاتفۆڕمی زانستی ژنانی کورد بۆ پاراستنی زەوی بە هاوبەشی لەگەڵ فاکەڵتی ئەندازیاری و گرۆپی  (SPE)  بەڕێوەچوو کە تیایدا کۆمەڵێک بابەتی هۆشیاری ژینگەیی باسکرا لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان "د. دیلان مەجید رۆستم"، ئەندازیاری شارستانی و شارەزا لە بوواری پرسی ژینگە و دیجیتاڵ ترانسفۆرمەیشن، "د.کارزان محمد خالید" مامۆستا لە فاکەڵتی زانست- بەشی بایۆلۆجی بەڕێز "نامۆ شوان" ڕاوێژکاری ژینگەیی.

بەڕێز" د. جەمال اسماعیل کاک رسول" ڕاگری فاکەڵتییەکەمان، سەرەرای بە خێرهاتن کردنی مێوان و ئامادەبووان و  دەست خۆشی کردن لە ڕێکخەرانی چالاکییەکە و گرینگی ئەم جۆرە چالاکییانە لە ناوەندی ئەکادیمی باسی ئەزموونی خۆی دەکرد لە دوورکەوتنەوە لە بەکارهینانی قووتوی پلاستیکی ئاو خواردنەوە کە ئێستا وەک نەریتێک لە نێو خانەوادەکەی پەیڕەو دەکرێت هەوەها بەڕێز "ئاوارە جەلال" وەک نوێنەری ڕێکخراوی پاو ئامادە بوو کە وێڕای دەستخۆشی بۆ ستافی ئامادەکار باسی لە گرینگی پرۆژەکە دەکرد و هەروەها ئەو قۆناغانەی باسکرد کە ستافی ڕێکخەری چالاکییەکان پێیدا تێپەڕیون بۆ ئەوەی بتوانن چالاکییەکان بە شێوەیەکی جوان بەڕێوە بچێت، دوای هەریەکە لە مامۆستایانی ناوبراو بابەتی خویان پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

 لە بەشی دووەمی چالاکییەکە باس لە گرینگی بەکارهێنانی جانتای قوماش کرا وەک جێگرەوەی جانتای پلاستیک و کۆمەڵێک جانتای قوماش بەسەر ئامادەبوان و قوتابیانی زانکۆ دابەش کرا.

 شایەنی باسە ئەم پرۆژەیە یەکێک بووە لە پڕۆژە براوەکانی پلاتفۆڕمی زانستی ژنانی کورد بۆ پاراستنی بە نوێنەرایەتی دەڤەری سۆران لە پرۆگرامی فێرکردنی نافەرمی هەردوو ڕێکخراوی پاو و لیۆلاگرانجی فەڕەنسی سەرپەرشتی ئەم بەشەی چلاکییەکەیان کرد..

ئامانج لەم پرۆژەیە یەکەم/بڵاوکردنەوەی ووشیاری لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا

دووەم/ هاندانی گەنجان بۆ وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لەسەر کێشە ژینگەییەکان.

سێیەم/ بە کلتورکردنی بەرهەمە ژینگەییەکان لە ناو کۆمەڵگا لەوانە جانتای قوماش

چوارەم/کارکردنی ناوەندە زانستییەکان و ڕێخراوەکان لەسەر کێشە ژینگیەیەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانەکانی کەش .