News‎ > ‎

ئامادەکردنی ئێوارەخوانێک بۆ قوتابیانی خوشەویستی فاکەڵتییەکەمان

ئێوارە خوانێکی لێوا و لێو لە خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و دلخۆشی و ڕۆحانیەت.
ئەم ئیوارەیە مامۆستاکان و فەرمانبەران هێندە دڵخۆشبوون کە بە هیچ جۆرێک وەسف ناکرێ تەنها خۆیان و خودای گەورە دەزانن چ چێژێکیان بینی لە خزمەتکردنی ئازیزانیا لە قوتابیان. ئەم ئێوارە خوانە کە خۆڕسکانە بیرۆکەکەی لە لایەن فەرمانبەران و مامۆستایان گەڵالە بوو، بەبێ هیچ هاوکاری دارای هیچ لایەنێک و سەرمایەدارێک بەڵکو هەرهەمووی لە ئەستۆی خودی فەرمانبەر و مامۆستایانی هەمیشەیی و گرێبەست و کاتی و موسلمان و مەسیحی و تەنانەت هەندێکیان کە مانگانەکەشیان زۆر کەمە. گشتیان زۆر بە تامەزرۆیی و دڵسۆزی کاریان کرد بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە و جوانترین خزمەت بە قوتابیانیان بکەن، کە لە سەرەتادا ئامادەکردن و دابینکردنی کەل و پەل و خۆراک و لێنانی خۆراک و گواستنەوەیان پاشانیش پێشکەشکردن و هەروەها تا ئەوکات بەردەوامبوون تاکو شوێنی بۆنەکەشیان بە تەواوی پاککردەوە لە پاشماوە و سڕێنەوە و ووشککردنەوەی زەویەکەشی بە ئاو و فلچە. لێرەدا زۆر سوپاسی گشت ئەو بەڕێزانە بکەین کە بە هەرشێوازێک بەشدارییان کرد لەم ئێوارە تایبەتەدا، هەروەها سوپاسێکی بێپایانی قوتابیانی خۆشەویستیش دەکەین هەرچەندە کەش و هەواش زۆر نالەبار بوو بەڵام سەلماندیان کە خاوەن کەسایەتی بەرزن و داوەتی ئێمەیان قبووڵکرد و ئامادەبوون. 
هەربژێن و هەرسەرکەوتووبن هەموولایەک.