News‎ > ‎

(بەربەستەکان تێکدەشکێنین )هەشتەمین کۆنفرانسی قوتابیانی زانکۆی سۆران/ فاکەڵتی ئەندازیاری بەڕێوەچوو


بە درووشمی بەربەستەکان تێکدەشکێنین، ئەمرۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (2022/5/19)، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د. جمال اسماعیل کاک رسول) ڕاگری فاکەڵتییەکەمان و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی سۆران هەشتەمین کۆنفرانسی قوتابیان لە فاکەلتییەکەمان بەڕێوەچوو، جێگای ئاماژەیە چەندین توێژینەوەی پڕ بایەخی قوتابیانی بە توانای فاکەڵتییەکەمان لە چەندین پانێلی جیاوازدا خرایە بەر دیدی ئامادەبووان، بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا تیشکی خستە سەر گرنگی توێژینەوەکان و رۆلی قوتابیان لە پێش خستنی خودی خۆیان و پێشڤەبردنی ئاستی زانستییان بە بێ گوێدان بە بەربەستەکان لە زانکۆ و کاریگەریان لە پیش خستنی وڵات و کۆمەڵگا، شایەنی باسکردنە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سۆران "پ. ی. د. شێروان شریف قرطاس" و بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ئامادەی بەشێک لە کۆنفرانسەکە بوون