News‎ > ‎

بەردەوامی کۆرسی ڕاھێنانی ڕێگاکانی وانەووتنەوە

لە پێناو برەودان بە تواناکانی مامۆستایان و گۆڕینەوەی شارەزایی نێوان مامۆستایانی فاکەڵتییەکەمان، لە بەردەوامی کۆرسی ڕاهێنان کە بە بەشداری گشت مامۆستایان و لە ژێر سەرپەرشتی هەرسێ بەشی زانستی و ڕاگرایەتی فاکەڵتییەکەمان ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٢/١٩، بەڕێز(م. دوستی خدر) بابەتی خۆی سەبارەت بە Model System پێشکەش کرد بە ئامادەبوونی مامۆستایانی بەڕێزی فاکەڵتییەکەمان.
 کە لە سیمیناردا باس کرا لە چۆنییەتی خۆ تۆمارکردنی مامۆستایان لە سیستەمەکە، دەستکاری کردن و ڕێکخستنی پرۆفایل، ئەپڵۆد کردن و ڕێکخستنی فایل، دانانی تۆپیک و ڕێکخستنیان، پێدانی ڕۆڵی بەشداربوونی قوتابییان و مامۆستایان لە کۆرسێکی دیاری کراو، ڕێکخستنی نمرە و پێدانی بە قوتابییان، ئیمپۆرت کردن و ئێکسپۆرت کردنی نمرە،  لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی تر.