News‎ > ‎

بەشداری کردنی قوتابییەکی فاکەڵتییەکەمان لە پڕۆگرامی چەرخی بەخت

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/١١/٢٣، قوتابی "شوان محمد احمد" قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری نەوت لە فاکەڵتییەکەمان لە ڕێگەی سەنتەری گەشەپێدانی کارەوە بەشداری لە پڕۆگرامی چەرخی بەخت کرد، کە لە کەناڵی کوردماکس شۆو پێشکەش دەکرێت. قوتابی شوان محمد توانی بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە پڕۆگرامەکەدا بکات و بە سەرکەوتووی وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە و ببێتە خاوەنی زورترین خەڵات.  
ئێمەش لێرەوە وێرای پێروزبایکردن و دەستخوشی، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە گشت بوارەکانی ژیان.