News‎ > ‎

بەشداریکردنی مامۆستایەکی فاکەڵتییەکەمان وەک قسەکەری سەرەکی لە کۆنفرانسێکی نێودەولەتیدا

بەڕێز (پ.د.ابتسام کمال )، سەرۆک بەشی ئەندازیاری شارستانی و یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری زانستی، وەک قسەکەری سەرەکی لە کۆنفرانسی نێودەولەتی بانگهێشتکرابوو. کۆنفرانسەکە لە ڕێکەوتی ٩ـ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠، بەناونیشانی " کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ٢٠٢٠ لەسەر هایدرۆلۆجی و ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو “ لە نانجینگی وولاتی چین بەڕێوەچوو کە لە لایەن سەنتەری زانیاری گۆڕینەوەی ئەکادیمی ڕیکخرابوو 
بەڕێز پ.د. ابتسام کمال لەم کۆنفرانسەدا بابەتی خوی سەبارەت (کرداری هەڵمژینی بەردەوام بۆ لابردنی پیسکەرە ژینگەییەکان لە ئاوەڕۆکان) پێشکەشکرد 
شایانی باسە کۆنفڕانسەکە لەرێگای زووم میتینگەوە بەڕێوەچوو لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بە کاتی هەولێر.