News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی چالاکییەکی گرنگ لە بەشی ئەندازیاری شارستانی

 ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٥/٥ بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی سۆران  د. مسلح مصطفی  و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری  بەڕێز د. شێروان شریف  و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی سۆران دوو چاڵاکی گرنگ لە بەشی ئەندازیاری شارستانی فاکەلتیمان بەڕێوەچوون؛ 
چالاکییەکە بریتی بوو لە کردنەوەی یەکەمین پێشانگەی مۆدێلی تایبەت بە ئەندازیاری شارستانی  کە تیایدا چەندان مۆدێلی ئەندازیاری ناوازە دروست کرابوون و خرانە ڕوو هەندێک لە مۆدێلەکان لە بیرۆکە و دێزاینی قوتابیەکان خۆیان بوون و بوونە جێگای سەرسامی تەواوی ئامادەبوان. 
شایانی باسە کە ئەم چاڵاکییە بە پاڵپشتی ڕاگری فاکەڵتیەکەمان و  بە چاودێری سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی و سەرپەرشتی م. عارف قادری ڕێکخرابوو.