ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢/۲/۲۰۲۰، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو مامۆستایانی فاکەڵتییەکەمان و فاکەڵتیی زانست قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی ئەکادیمی سەنتەری گەشەپێدانی کار بۆ فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران بەرێوەچوو. قۆناغی دووەمی پێشبڕکێکە لە نێوان هەر یەک لە فاکەڵتییەکەمان و فاکەڵتیی زانست به‌ڕێوه‌چوو. لە پێشبڕکێکەدا هەردوو فاکەڵتیی پێشبڕکێیان ده‌كرد له‌سه‌ر گەیشتن بە چوارگۆشەی کۆتایی. له کۆتایی قۆناغی دووەمدا فاکەڵتیی ئەندازیاری توانی ببێته براوەی پێشبرکێیەکە و بچێیتە قۆناغی كۆتایی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی فاكه‌ڵتیی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن. شایەنی باسە لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی به‌شداربوون و سوپاس و پێ‌زانین به‌سه‌ر سەرپەرشتیار و قوتابییانی فاکەڵتیی زانست دابەشکرا |
News >