News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆنفرانسی قوتابی زانکۆ لە فاکەڵتیی ئەندازیاری

ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٤/٢٢)، بە ئامادە بوونی بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتییەکەمان (د. شێروان شریف قرتاس) و یاریدەدەری ڕاگر و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و قوتابیانی فاکەڵتی پێنجەمین کۆنفرانسی قوتابی زانکۆی سۆران لە فاکەلتییەکەمان بەڕێوەچوو کە تێدا چەندین توێژینەوەی پڕ بایەخی قوتابیانی بە توانای فاکەڵتییەکان لە چەندین پانێلی جیاوازدا خستە بەر دیدی ئامادەبووان، وە لە کۆتاییدا ڕاگری فاکەڵتی تیشکی خستە سەر گرنگی توێژینەوەکان و رۆلی قوتابیان لە پێش خستنی ئاستی زانستی لە زانکۆ و کاریگەریان لە پیش خستنی وڵات.