News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی پێشبرکێیەکی زانستی بۆ پرۆژەی قوتابیان

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٤/١٣، بە ئامادەبوونی بەڕێزان" پ.ی.د. شیروان شریف قرطاس سەرۆکی زانکۆی سۆران"، "پ.د سیروان زەند یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د. جمال اسماعیل کاک رسول" ڕاگری فاکەڵتییەکەمان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیان، پێشبرکی زانستی بۆ پڕۆژەی قوتابیان بەڕێوەچوو. قوتابیان پڕۆژەی دەرچوونیان لە ڕێگای نموونەی تاقیگەیی، نموونەی سەرەتایی و نموونەی هاوشێوەکردن و پۆستەرەوە نمایش کران. 
لە پێشبرکی کۆنکریت دا (١٣) گروپی جیاواز  لە قوتابیان کێبرکییان کرد لە سەر دروستکردنی کونکریتێکی ئاسایی کە توانای بەرگەگرتنی ببێتە (٢٩MPa). دواتر بە لیستك ناوی یەکەمەکان بڵاودەکرێتەوە..
سەبارەت پێشبرکی پردی سپاگیتی کە قوتابیان بە (٦) گرۆپی جیاواز بەشدارییان کرد، مەرجەکان کە بۆ پێشبرکی دانرابوون بەم شێوەیە بوون: 
١-کێش (١٠٠٠ گرام) زیاتر نەبێت. ٢-بەرزی لە (٣٠ سم) زیاتر نەبێت ٣-درێژی لە (٦٠سم)زیاتر و کەمتر نەبێت ٤- پانی لە (٥سم) کەمتر نەبێت. ئەو پردەی زۆرترین قورسایی هەڵگرێت دەبێت بە براوە، دواتر بە لیستك ناوی یەکەمەکان بڵاودەکرێتەوە.. جێی ئاماژەیە بە هەماهەنگی ڕاگرایەتی فاکەڵتیەکەمان و لێژنەی قوتابیانی فاکەڵتی ئەندازیاری پێشانگای پۆستەر و پێشبڕکێی کونکریت و پردی سپاگێتی بەڕێوەچوو.