News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی پێشبرکی کونکریت

ائەمڕوچوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٤/٢٤، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (سەرۆک بەش و مامۆستایانی) بەشی ئەندازیاری شارستانی یەکەمین پێشبڕکێی کونکریت لە فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو. تێیدا کێبڕکێ کرا لە سەر دروستکردنی کونکریتێکی ئاسایی کە توانای بەرگەگرتنی ببێتە (21MPa).
نزیکترین ئەنجامەکان لەو ژمارە داواکراوە براوەی پێشبڕکێکە بوون.

بەم ڕیزبەندیەی خوارەوە:
پلەی یێکەم: گروپی ژمارە 4 قوناغی سێیەم 1. محمد نوزاد 2. بشیر عباس 3. اهیب القیسی 4.فەرمان ڕەشاد 5.محمد لوقمان پلەی دووەم: گروپی ژمارە 12 قوناغی یێکەم 1. بەنداو مصطفی 2. محمد فتاح 3. شاگۆڵ علی پلەی سێیەم: گروپی ژمارە 11 قوناغی یێکەم 1. ئارام زرار 2. دانا پێشڕەو
جێ ئاماژە بەشداربوان و براوەکانی پێشبڕکێکە لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی بەشداربونیان پێدەدرێت.