ئەمڕۆ سێشه‌ممه،٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٠، یانه‌ی جوگرافی / فاکەڵتیی ئاداب به هاوكاری لە گەل فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری، هەڵسان بە ئەنجامدانی پانێلێک سەبارەت بە زانستی ئاو. پانێله‌كه لەلایەن بەڕێز ئەحمەد سعید ئەحمەد ڕێکخرابوو کە چوار بابه‌تی گرنگ له خۆ گرتبوو بابه‌تی یه‌كه‌م: له لایه‌ن “محمد میرزا” قوتابی به‌شی جوگرافیا/فاكه‌ڵتی ئاداب له‌ژێر ناونیشانی (شیكردنه‌وه‌ی هایدرۆگراف له زانستی ئاودا چییه؟) پێشكه‌شكرا بابه‌تی دووه‌م: له لایه‌ن “زهرا طهیار” قوتابی له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری له‌ژێر ناونیشانی (گرنگی ئاوی ژێر زه‌وی) پێشكه‌شكرا بابه‌تی سێیه‌م: له لایه‌ن ”سه‌لوا موراد” قوتابی به‌شی جوگرافیا/فاكه‌ڵتی ئاداب له ژێر ناونیشانی(پیسبوونی ئاوی ژێر زه‌وی) پێشكه‌ش. بابه‌تی چواره‌م واتە کۆتا بابەت: له لایه‌ن ”میدیا حاجی” قوتابی له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری له ژێر ناونیشانی (گرنگی به‌رێوه‌بردنی ئاو) پێشكه‌ش كرا، دوای پێشكه‌شكردنی بابهتهكان به گفتووگۆ له نێوان به‌شداربوان و ئاماده‌بووان بابه‌ته‌كه پڕزانیاری تڕ كرا، له كۆتایه‌كه‌ی بڕوانامه‌ی به به‌شداربووان به‌خشرا. |
News >