ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۷/۹، بە ئامادە بوونی بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری کارگیری و دارایی، سەرۆک بەشەکان، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سیمینارێک لە فاکەڵتییەکەمان سەبارەت ناسنامەی نێودەولەتی ئایسک(isic) لە لایەن بەڕێز(م. ئەیوب عباس) نوێنەری ڕێکخراوی ئایسک(isic) لە ئوفیسی سوران پێشکەش کرا. پوختەی سیمینارێکە بەم شێوە بوو: ئایسک تاکە ناسنامەی نێودەوڵەتی و فەرمییە بۆ توێژەکانی (خوێندکار، مامۆستا و گەنج) کە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ پێشتگیری کراوە و لە رێگەیەوە دەبیتە کەسێکی نێودەوڵەتی و دەتوانیت سوودمەند بیت لە چەندین داشکاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و ئۆنلاین لە هەموو جیهان. |
News >