News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی سیمینار لە لایەن ڕاگری فاکەڵتیی

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی٢٠١٨/١١/٢١، بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری (د. شیروان شەریف قرطاس ) سیمینارێکی بە ناونیشانی: Prospects of Effective Teachig and Scientific Research Capacity for University Academic Staff members پێشکەش کرد بە ئامادەبوونی مامۆستایانی فاکەڵتییەکەمان. 

مەبەست لەم سمینارە بریتی بوو لە چۆنیەتی بەرزکردنی ئاستی زانستی مامۆستایان و سوود وەرگرتن لە توانای یەکتری و گرنگی کردنەوەی کۆرسە فێرکارییەکان و رێگاکانی بەرەو پێش بردنی تەکنیکەکانی وانە ووتنەوە بۆ زیاتر سوود گەیاندن بە فێرخوازان.