ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتی٢٠١٨/١١/٢٩، بە ئامادەبوونی بەڕێز راگری فاکەڵتیی، مامۆستایان و قۆتابییانی فاکەڵتییەکەمان یەکەم رۆژی خۆلی راهێنان بەڕیوەچوو لە لایەن سێ مامۆستای فاکەڵتیی ئەندازیاری. ١. سیمیناری یەکەم لەلایەن مامۆستای بەڕێز(م. صابیر صادق) بە ناونیشانی: رێنمایی رێکاری قوتابیان لە داموودەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. کە لە سیمیناردا باسی ئەو ئەرکانە کرا کە پێویستە قوتابیان جێبەجێ بکەن و پابەند بن بەو یاسا و رێنماییانەی کە لە فاکەڵتیی و زانکۆ دەردەچن. ٢. سیمیناری دووەم لە لایەن مامۆستای بەڕێز(م. موراد مظفر) بەناونیشانی: ئەرک و مافەکانی قوتابیان و خوێندکاران له زانکۆ‌دا. ئامانجی سمیناره‌که بریتی بوو له ئه‌رک و مافی قوتابیان له زانکۆ و ده‌سته‌کان، هه‌ر له چوارچێوه‌ی سمیناره‌که‌دا به ووردی باسی ئه‌و ئه‌رکانه کرا که پێویسته له‌سه‌ر قوتابیان ئه‌نجامی بده‌ن به پێ ڕێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی/بهرڕێوهبهرایهتی دڵنیایی جۆری تایبه‌ت به هه‌ڵسوکه‌وتی قۆتابیان، بنه‌ماکانی هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستایان و کۆرسه‌کان و وانه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌وامکردنی قوتابیان له رووی ئاماده‌بوونیان له وانه‌کان که هه‌مووی به نووسین و به‌دواداچوون تومار ده‌کرێت. هه‌روه‌ها باسی ڕێژه‌ی غیاباتی قوتابیان کرا به شێوه‌ی پاساو و بێ پاساو له وانه‌کانی هه‌ر کورسێک. له ته‌وه‌رێکی تردا باسی ئه‌و مافانه کرا که پێویسته بدڕێت به قۆتابی که ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت که ڕاو هەڵسەنگاندنی خۆی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆرسه‌که و ماموستایان، شێوه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان و تانه‌دان له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کان. هه‌روه‌ها له کۆتایدا شێوازی پرسیاره‌کانی فیدباکی قۆتابی بۆ کۆرسه‌که بۆ مامۆستایان روون کرانه‌وه. ٣. سیمیناری سێیەم لە لایەن مامۆستای بەڕێز(م. نظیر مفاخیری) بە ناونیشانی: Origin lab pro applications Origin is a powerful and full-featured data analysis software. use a variety of the many features that Origin offers including linear and non-linear curve fitting, model validation, dataset comparison tools, and multi-dimensional data analysis. The powerful visual representation tools with accompanying descriptive statistical parameters help aid in hypothesis testing, model development and verification, and data analysis. Although coming from different backgrounds, Origin has helped different research groups better collaborate and share research tools and user developed content with one another using a common software platform




|
|