News‎ > ‎

سەردانکردنی سەندیکای ئەندازیاری بۆ فاکەڵتیی ئەندازیاری لە شاری سۆران

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٢/٢٦، بە ئامادە بوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتییەکەمان (د. شیروان شریف قرطاس)، بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر بۆ کارۆباری کارگیری و دارایی (م. نزار شاکر پێرۆ) و مامۆستایانی بەڕێز ، لە کووبۆنەوێک دا سەندیکای ئەندازیاری بە هەماهەنگی لە گەل فاکەڵتیی ئەندازیاری لە شاری سۆران گفت و گۆ کرا سەبارەت بە (چۆنیەتی کردنەوەی نووسینگەی ئەندازیای و نووسینگەی راوێژکاری بە پێ ڕێنماییەکان) کە باس لە هەبوونی دوو جۆری نووسینگەی ئەندازیاری و ڕاویژکاری بە پێ ڕێنماییەکان کرا هەروەها باس لەوە کرا کە هەر ئەندازیارەک کە دامەزرا دەتوانێت نووسینگە بکاتەوە بەلام ناتووانێت سەرپەرەشتی بکات.