News‎ > ‎

بەشداری کردنی بەڕێز د. شیروان شەریف قرطاس لە وۆرکشۆپێک سەبارەت ڕۆژی جیهانی ئاو

لە دڕێژەی کار و چالاکییەکانی سەنتەری تۆیژینەوەی زانستی کە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی ئاو  بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ریکخستبوو ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٥/٨، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتییەکان(د. سردار محی الدین و  د. کمال عدیشو) ، مامۆستایانی بەڕێز، ڕاگری فاکەڵتییەکەمان بەڕێز(د. شیروان شەریف قرطاس) سیمیناری خۆی پێشکەش کرد ژێر ناونیشانی:Some important facts of water
کە سیمینارەکە بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی ئاو،  کە بریتیبوو لە چەند زانیارییەک دەربارەی زاستی ئاو، مێژووی بەکارھێنانی ئاو و ڕۆلی ئاو لە بنیاتنانی شارستانیەتەکان، ھەروەھا کێشە سەرەکیەکانی ئاو لە جیھان و دەڤەرەکە و کوردستان.