News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی وێبینارێکی نێودەولەتی لە بەشی ئەندازیاری شارستانی

لە دڕێژەی کاروچالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی حوزەیران ٢٠٢٠، کاتژمێر٨:٣٠ی ئێوارە، وێبینارێکی نێودەولەتی بە ناونیشانی: (گرفتەکانی سەلامەتی هاتوچوو لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق) لە لایەن بەڕێز “د. هێمن جلال محمد” تۆێژەر و مامۆستا لە زانکۆی کەنساس/ئەمریکا, پێشکەش بە ئامادەبوونی ژمارەێەکی بەرچاو مامۆستا و ئەکادیمیستی زانکۆکانی کۆردستان و دەرەوە کرد.  
جێ باسە کە ئەم وێبینارە لە دوو دانشتندا بەڕێوەچوو، لە دانشتنی یەکەمدا بەڕێزیان باس لە گیروگرفتە هەنوکەیەکانی سەلامەتی هاتوچوو لە هەرێمی کۆردستان بە شێوەی زانستی و ئەکادێمی کرد 
لە دانیشتنی دووەمی وێبینارەکە، ئامادەبووان بە دڕێژی و تێروتەسەلی گفتوگۆیان کرد لە بارەی رێگە چارەی خێرا و دڕیژخایەن بۆ گیروگرفتەکان. 
شایەنی باسە ئەم وێبینارە لە لایەن بەڕێز “د. جمال کاک رسول” مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی فاکەڵتییەکەمان رێکخرابوو.