ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٤/٣٠، بە ئەمادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتییەکەمان وۆرکشۆپێک لەهۆڵی کۆنفرانسی فاکەڵتی ئەندازیاری, لەژێر ناونیشانی:Highway Slope Management Consepts and Techniques بەڕێوەچوو کەتیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر و ئەندازیارانی شارەوانی سۆران و قوتابیان و مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری شارستانی ئامادەبوون. وۆرکشۆپەکە لە چوار تەوەری سەرەکی پێکهاتبوو تیشک خرایە سەر کێشە و چارەسەرەکانی ئەم دۆخە ناهەموارەی کە ئەمڕۆ لە ڕێگاکانی هەرێمی کوردستاندا ڕوودەدات و کێشەیەکی بەرچاو بۆ هاوڵاتیان دروستدەکات. سەرەتای دەستپێکردنی وۆرکشۆپەکە بەڕێز ڕاگری فاکەڵتییەکەمان(د. شێروان شریف قرطاس) چەند وتەیەکی بەنرخی پێشکەشکرد و بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکانی کرد. بەڕێوەچوونی سیمیناری یەکەم لەلایەن بەڕێز دکتۆر جمال اسماعیل کاک رسوڵ مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی و ڕێکخەری وۆرکشۆپەکە, لەژێر ناونیشانی: Geotechnical Challenges and Highway Slopes in Kurdistan. بەڕێوەچوونی سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز ( ایوب سعید حسن ) ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر لەژێر ناونیشانی: Landslides Causes, Economic Impacts and Upgrading. لەدوای وەرگرتنی پشویەک, بەڕێوەچوونی سیمیناری سێیەم لەلایەن بەڕێز ( هیوا انور نوری ) ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر لەژێر ناونیشانی: Slope Stability and Stabilization Techniques. بەڕێوەچوونی سیمیناری چوارەم و کۆتایی لەلایەن بەڕێز دکتۆر ئاکۆ دارایی مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی پێشکەشکرا لەژێر ناونیشانی: Application of Geosynthetics in Civil Engineering. دواتر بەئەنجامدانی چەند پرسیار و وەڵامێک کۆتایی بە وۆرکشۆپەکە هێنرا. دواتر بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی سۆپاس و پێزانینی فاکەڵتی ئەندازیاری پێشکەش بە پێشکەشکارانی سیمینار کرد. شایەنی باسە وورک شوپەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام بوو. |
News >