News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپێک لە فاکەڵتییەکەمان

ئەمرۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/١٧، لە هۆلی کۆنفرانسەکانی زانکۆی سۆران لە فاکەلتی ئەندازیاری، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "پ.ی.د. شێروان شریف قرطاس" ڕاگری فاکەڵتییەکەمان، "م. نزار شاکر پیرو" یاریدەدەری ڕاگر و ژماریەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیان، وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی: (قۆناغەکانی دوای زانکۆ و ئاشناکردنی قوتابیان بە بازاری کاری ئەندازیاری لە کوردستان) لە لایەن بەڕێزان نەقیبی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، ئەندازیاری راوێژکار" عبدالرحمن علی کوردە، صلاح الدین فخرالدین و ئاوات علی"، ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای ئەندازیاران، بۆ قوتابیانی فاکەڵتییەکەمان ئەنجام درا.
دوای گفتوگۆیێکی زانستی لە نێوان پێشکەشکاران و قوتابیان، چەند سەرنج و پرسیارێک کە نا ڕوون بوون وەلام درانەوە.