News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپێک لە بە شی ئەندازیاری شارستانی فاکەڵتییەکەمان

لە دڕێژەی کاروچالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان ڕۆژی شەممە، ٢٦ی نیسان ٢٠٢٠، وۆرکشۆپێک لە فاکەڵتییەکەمان بەشێوەی ئونلاین بەڕێوەچوو. 
بەڕێز (د. جمال کاک رسول)، مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی وۆرکشۆپێک سەبارەت (بنەما سەرەکییەکانی فێرکردنی ئۆنلاین بۆ مامۆستایان)، پێشکەش بە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامادەبووانی بەڕێز کرا.

پۆختە: 
بۆ خۆپارێزی و رێگری لە زیاتر بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، شان بە شانی ولاتانی هەرێمی و جیهانی، حکومەتی هەڕێمی کوردستان بریاریدا بە داخستنی دەرگای زانکۆ و قوتابخانەکان،کە ئێستا بەردەوامە. هەرچەندە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ  لەدەستنەچوونی پڕۆسەی خوێندنی 2020-2019، زانکۆ سۆران بریایدا بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بە شێوەی خوێندنی ئەلیکتڕۆنی لە 2020/4/16. بۆیە وەک بەشێک لەم پرۆسەیە، فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی سۆران هەڵسا بە ڕێکخستنی وۆرکشۆپێک لە ڕێکەوتی 2020/4/26 بۆ گفتوگۆکردن و خستنە رووی بنەما و رێگە و شێوازەکانی خوێندن و فێرکردنی ئۆنلاین بۆ مامۆستایان و قوتابیان. شایان باسە ئەم وۆرکشۆپە لە لایەنی مامۆستای فاکەلتیەکەمان( دکتۆر جمال اسماعیل کاک رسول) بەرێوەچوو
پێشنیار و راسپاردەکانی وۆرکشۆپەکە:
پێشنیارەکان:
١. کردنەوەی خولی راهێنان ياخود ڕێکخستنی وۆرکشۆپ بۆ زياتر ئاشناكردنی مامۆستایان سەبارەت بە :
• بنەماکانی خوێندنی ئۆنلاین و خوێندنی ئەلیکتڕۆنی.
شێواز و تەکنیەکانی خوێندنی ئۆنلاین و خوێندنی ئەلیکتڕۆنی.
• چۆنیەتی بەکارھێنانی پلاتفۆرمی(LMS)ی زانکۆی سۆران بە شێوەیەکی کاریگەرو بەردەوام.
• هاندانی زیاتری مامۆستایان بۆ ڕاهێنان لە سەر خوێندنی ئەلیکتڕۆنی و شێوازەکانی.
٢. کردنەوەی خولی راهێنان لە رێگای ڕێکخستنی وۆرکشۆپ بۆ قوتابیان سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی LMS بە ئاسانترین و کاریگەریترین ڕێگا.
٣. پابەندنەکردنی مامۆستایان بە کاتێکی دیاریکراو بۆ وانەوتنەوەی راستەوخۆ (webinar). بەلکو مامۆستاکان سەربەست بکرێن لە دیاریکردنی کاتی وانەوتنەوە بە هەماهەنگی لەگەل قوتابیان لە ماوەی 9:00 تاکو 5:00 ئێوارە.
٤. وەرنەگرتنی دەمژمێرەکانی بابەتەکان هەمووی بەسەر یەکەوە لە یەک ڕۆژدا. بۆ نموونە ئەگەر مامۆستایەک وانەیەکی سێ دەمژمێری هەیە، ئێمە پێشنیار دەکەین وانەکەی بە دوو یاخود سێ رۆژی جیاواز وەربگرێت.  
٥. ناچارنەکردنی قوتابیان بە ئامادەبوونیان  لە کاتی (webinar). لەبەر ئەوەی یەکێک لە خاڵە پۆزەتیڤەکانی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین یاخود ئەلیکتڕۆنی بۆ قوتابیان بریتیە لە خوێندن بەپێی کاتی گونجاو، بۆیە پێشنیاردەکەین کە قوتابیان سەربەست بکرێن لە ئامادەبوونیان لە وانەکان.  
راسپاردەکان:
١. راسپاردنی تەکنیکار یاخود شارەزایەک لە هەر بەشێكی زانستی بۆ وەلامدانەوەی داواکاری و پرسیاری قوتابیان سەبارەت بە LMS. ئەوەی لەم ماوەی بۆمان روونبۆتەوە کە تا ئێستا بەشێکی زۆری قوتابیان کێشەیان هەیە لە بەکار‌هێنانی سیستەمەکە. بۆیە زۆر پێوستی لەم رووەوە لە نزیکەوە هاوکاری قوتابیان بکرێت.  
٢. دانانی ڤیدیۆی فێرکاری زیاتر بۆ بەکارهێنانی LMS دابنرێت. بۆ نموونە ڤیدیۆی تایبەت بە  دروستکرنی فیدباک و دروستکردنی پرسیار و ئەرکی قوتابیان. 
٣. وەرگرتن فیدباکی هەفتانە لە قوتابیان و مامۆستایان بە شێوەیەکی پلان و خشتەبۆدانراو.
٤. هاندانی مامۆستایان بۆ بەکارهێنانی زیاتر لە یەک تەکنیکی گەیاندنی بابەتاکان بە قوتابیان و شێوازی روونکردنەوەی وانەکان. 
٥. هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی میکانزمێک بۆ تۆمارکردنی ئامادەبوونی قوتابیان لە رێگای LMS ی زانکۆ.
٦. پێویستە داوا لە مامۆستا بەڕێزەکان بکرێت بە دانانی کاتێکی دیاریکراو (office hour) لە هەر هەفتەیەک بۆ گفتوگۆ و زیاتر نزیکبوونەوە لە قوتابیان لە ڕێگا ڤیدیۆکۆنفرانس. بۆ نمونە مامۆستا دەتوانێت دوو دەمژمێر لە کاتی خۆی لە هەر هەفتەیک دابنێت تایبەت بە گفتۆگۆی زیندوو (live) لەگەل قوتابیان بە شێوەیەک کە دەکڕێت قوتابیەکانی بکاتە 4 - 3 گروپ. بۆ هەر گروپێک 40 - 30 خولەک تەرخان بکات. 
٧. پێویستە  تەواو دڵنیابین لە کوالێتی ڤیدیۆی وانەکان (چ ئەوانەی بەشێوەی زیندوو (Webinar) یاخود نارستەوخۆ تۆماردەکرێن) پێش ئەوە ئەپلۆدیبکەینە سەر LMSی زانکۆ.
٨. بۆ ئەوەی هەم پڕۆسەی ئەپڵۆدکردن خێرابێت و هەم هانی قوتابیان بدەین سوود لە ڤیدیۆکان وەربگرن، پێویستە ڤیدیۆکان بکرێن چەند بەشێک کە هەر بەشێک ماوەیەک تەنها 20 – 15 خولەک بێت.