News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی وورکشۆپێک لە لایەن دوو مامۆستای فاکەڵتییەکەمان

لە دڕێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/١٤، کاتژمێر (٨)ی شەو، هەریەک لە بەڕێزان (نزار شاکر پیرو و شیرین منصور) مامۆستا لە فاکەڵتییەکەمان، وورکشۆپێک بە ناونیشانی: The Cloud storage بە شێوەی ئونلاین پێشکەش بە ئامادە بوونی ژماریەکی بەرچاو مامۆستایان و فەرمانبەران کرا.
وورکشۆپەکە تایبەت بوو بە چونیەتی بەکارهێنانی جۆرەکانی (Cloud Storage)، بە تایبەتی (Google drive), (drop box).
لە سەرەتادا (م. شیرین منصور)، باسی جۆرەکانی خەزنی فایلەکانی کرد وە هەروەها جیاوازەکانی (Google drive) و (drop box) خرانە روو، پاشان بە ووردی باسی چۆنیەتی دروست کردنی فۆلدەر ئەپلۆد کردنی فایلەکان لە (Google drive) ی کرا. دواتر (م. نزار شاکر پیرو)، باسی جۆرەکان و چۆنیەتی شێر کردنی فایلەکان، دۆکۆمێنتەکانی کرد بە بەکارهێنانی (Google drive share)، وە دواتر باس لە چۆنیەتی هەلگرتنی فایلەکان و دۆکۆمێنتەکان کرا بە بەکارهێنانی (Google backup and synchronous)، هەروەها بە ووردی باس لە گرنگی بەکارهێنانی ئەم هەلبژاردەی گۆگل درایڤ کرا.