News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی وورکشۆپەکی ناوخویی لە فاکەڵتییەکەمان


لە درێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١٢/٢١، بە ئامادەبوونی گشت مامۆستایانی فاکەڵتییەکەمان، وۆرکشۆپەکی ناوخویی سەبارەت خستنەڕوو و شیکردنەوە و گفتوگۆکردنی بنەماکانی پڕۆسەی بۆلۆنیا، لە لایەن هەر یەکە لە بەڕێزان "د. جمال کاک رسول" ڕاگری فاکەڵتییەکەمان، "پ.د. ابتسام کمال" یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری زانستی، "پ.ی.د. ارکان جاسم" سەڕۆکی بەشی ئەندازیاری کیمیای و "د. جگەر عزیز" سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت، بەڕێوەچوو. شایەنی باسە کە وورکشۆپ ئەم تەوەرانەی خوارەوەی لە خۆ گرتبوو:
١- تێگەیشتن لە بنەما سەرەکییەکانی بۆلۆنیا
٢- داناني و دابەشکردنی کرێدتەکان (ECTSs)
٣- هەڵسانگاندن و بەرهەمەکانی فێربوون
٤- فێربوون لە ڕێگای بە ناوەندگرتنی قوتابی
هەروەها وورکشوپەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژی خایاند.