News‎ > ‎

بەڕێوەچوونی سێیەمین پێشبڕکێی ساڵانەی پردی ماکەرۆنی لە بەشی ئەندازیاری شارستانی لە فاکەڵتییەکەمان

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٥/٥ بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی سۆران  د. مسلح مصطفی  و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری بەڕێز د. شێروان شریف  و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی سۆران دوو چاڵاکی گرنگ لە بەشی ئەندازیاری شارستانی فاکەلتیمان بەڕێوەچوون؛ 
بەڕێوەچوونێ سێیەمین پێشبڕکێی ساڵانەی پردی ماکەرۆنی( Spaghetti). کە مۆدێلەکان بریتیبوون لە دروست کردنی پرد بە ماکەڕۆنی بە درێژی یەک مەتر و بەکارھێنانی یەک کیلۆ گرام لە ماکەڕۆنی.  پێشبڕکێکە لەسەر بنەمای هەڵگرتنی زۆرترین قوڕسایی بوو، ئەوەی جێگای سەرنج بوو پردی یەکێک لە گروپەکان بە ھەڵگرتنی ١٥١ کیلۆ گرام  توانی ببێتە براوەی یەکەمی پێشبڕکێکە ئەوەش توانای قوتابیانمان پێشان دەدات لە زانکۆی سۆران کە بتوانن تواناکانیان لە بواری دیزاین و شیکاری بە شێوەی پڕاکتیک پیشان بدەن بە سود وەرگرتن لە باکگراوندی تیۆریان کە لە دواڕۆژدا دەتوانن ڕۆلی گرنگ بگێرن لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا. 

شایانی باسە کە ئەم چاڵاکییە بە پاڵپشتی ڕاگری فاکەڵتیەکەمان و  بە چاودێری سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی و سەرپەرشتی م. عارف قادری ڕێکخرابوو.