لە کارێکی ناوازەدا گشت کۆمپیوتەرەکانی تاقیگەیەکی کۆمپیوتەری فاکەڵتیەکەمان بەیەکەوە گرێدران بە ھاوکاری و کاری تیم بە سەرپەرشتی مامۆستایان و قوتابیانی بەھرەمەند. ئەم سیستەمە ئاسانکارییەک و خزمەتێکی زۆر بە قوتابیان و مامۆستایان دەکات لە ئەنجامدانی کاری فێربوون، بەھۆی ئەوەی کە پەیوەندی نێوان قوتابی و مامۆستا لە ڕێگای کۆمپیوتەرەکانیان ئاسان دەکات بە گۆڕینەوەی زانیاری و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر. مامۆستایانی سەر پەرشتیار بریتی بوون لە ھەریەک لە بەڕێزان "م. نظیر انور مفاخری" لە بەشی ئەندازیاری نەوت و "م. دۆستی خدر عباس" لە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی. ھەروەھا چەند قوتابییەکی چالاک و بەھرەمەند کە دیارترینیان "محمد سلێمان و محمد رۆستەم" لە قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی نەوت بوون. بەھیوای بەردەوامی و کاری پێکەوەیی جوانتر لە نێوان قوتابیان و مامۆستایان بۆ پێشخستنی زانست و زانیاری. |
News >