News‎ > ‎

Drilling operation in kurdistan Region, Iraq


ڕۆژی سێشەممە ٢٢/٢/٢٠٢٢، لە فاکەڵتییەکەمان وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی: Drilling operation in kurdistan Region, Iraq بەڕێوەجوو. کە بەشی ئەندازیاری نەوت ڕێکخرابوو بۆ ئەندازیاری کۆمپانیای KHN بەڕێز( هێمن حمە زەرد).
پوختەی وورکشۆپ:
ئامانجی ئێمە گەیاندنی ڕاهێنانی هەڵکەندن و کێشەکانی بیری نەوت لە سپۆدەوە بۆ تەواوکردن، لە هەموو ئاستەکانی پرۆسەی هەڵکەندنە. کۆرسەکە بە باسکردنی هەڵکەندنی بیر لە سەر زەویەوە دەسپێدەکات و پاشان باسی چۆنیەتی دانانانی بەرگی بیر دەکرێت لە پەستانی ئاسایدا. دوایی بە بەردەوامبوونی پرۆسەی هەڵکەندن و گەیشتن بە زۆنێک کە پەستانی نائاسایی هەیە باسی بەکارهێنانی قوڕی قورس و کێشەکانی دواتر دەکرێت. کۆنترۆڵکردنی بیر وەکوو یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی هەڵکەندنی بیر و هەروەها کێشەی لەدەستدانی قوڕ و گیربوونی بۆڕی هەڵکەندن باس دەکرێت. لەم وۆرکشۆپەدا زانیاری سەبارەت بە پلانی بیر وەکوو دیزاینی بیر، بەرگی بیر و تەواوکردن پێشکەشی ئامادەبووان دەکرێت.