News‎ > ‎

گەشتێکی زانستی بۆ هەردو پڕۆژەی ئاوی سۆران و کارگەی دروستکردنی کۆنکریتی ئامادەکراو

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، ڕۆژی چوارشەممە 2022/4/6, قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی بە سەرپەرشتی بەڕێز "د. بەنگین مەسیحو" گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ هەردو پڕۆژەی ئاوی سۆران و کارگەی دروستکردنی کۆنکریتی ئامادەکراو بە مەبەستی فێربوونی زیاتری وانە پراکتیکیەکان و ئاگاداری لە چوونیەتی بەڕێوەبردنی کاری ئەندازیاری. لە هەمان كاتدا سوپاس وپێزانینی فاكەڵتی ئەندازیاری بەخشرایە هەردوو پڕۆژەی ناوبراو لە بەرامبەر هەماهەنگی و كارئاسانی بۆ قۆتابیان لە وانە پراكتیكیەكان.