News‎ > ‎

گەشتی ئەندازیاری قوتابییانی ئەندازیاری بۆ پرۆژەی دێرەلوک


گەشتی زانستی قوتابییانی ئەندازیاری شارستانی قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی بەڕێز (دکتۆر ئاکۆ دارایی) لە بەرواری ٢٠١٨/٤/٢٥ بۆ پرۆژەیەکی ئەندازیاری لە دێرەلوک بە ناوی (‌‌Hydropower Deralok Dam) . پرۆژەکە بریتیە لە دروستکردنی بەنداوێک بە بەرزی 28 مەتر، لە جۆری بەنداوی کۆنکریتیی کەوانەیی(Concrete Arc Dam).کە لە سێ Gate و دوو Spillway پێکدێت، هەروەها تونیلێکی تێدایە بە درێژی 170 مەتر کە تیرەی ناوەوەی 17 مەترە، پرۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 36 مێگاوات کارەبای هەیە لە رێگای دوو تۆرباینەوە . شایەنی باسە کە کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە و نزیکەی ٪20 بۆ ٪30 ئەنجام دراوە.