News‎ > ‎

گەشتی زانستی بۆ دوو پرۆژەی گرینگ لە بواری رێگاوبان و دروست کردنی کۆمەڵگای نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/١١، قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی بەسەرپەرشتی بەڕێزان (د. ئاکو دارایی) و (م. ڕزگار عبدالرحمن) مامۆستایانی هەمان بەش گەشتێکی زانستییان ئەنجامدا بۆ دوو پرۆژەی گرینگ لە بواری رێگاوبان و دروست کردنی کۆمەڵگای نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر
١. دروستکردنی رێگایی ١٥٠م هەولێر کە لە سەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت وە بەشێکی تەواو کراوە لە بەحرکە تاکو رێگایی سەرەکی شەقلاوە بەشێکی تریش لە قۆناغی دروستکردندایە بەجۆرێك لە رێگایی شەقلاوە دەست پێدەکات تاوەکو رێگایی سەرەکی کۆیە، لە ئێستاشدا بەشی سێیەمی دەستپێکردووە. ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکان و وە بەشێکی زۆری پایتەخت بەیەکەوە دەبەستێتەوە، شایانی باسە ئەم پرۆژەیە هێمن گرۆپ ئەرکی جێبەجێ کردنی لە ئەستۆ گرتووە
٢. دروستکردنی پرۆژەی کە پڕۆژەکە دەکەوێتە پشت گەنجان ستی کە پێكدێت لە ٣٨٢ خانووی دوو نهۆمی لەگەڵ رێگایێکی سەرەکی وە چەندان رێگایی لاوەکی لە ناو پرۆژەکەدا. هەروەها مزگەوت، قوتابخانە، داینگە، سۆپەرمارکێت و چەندان خزمەتگوزاری تر لەناو پڕۆژەکەدا هەن
، ھەروەھا لە گەشتەکەدا زانیاری گرینگ و پێویست باسکرا لە قوناغی فاوەندەیشن تاوەکو سلاب و دیزانی دەرەوەی خانوەکان ناوەوی خانوەکان، کە بە شێوازێکی مودێرنی ئەندازیاری دروستکرابوون، لە لایەن تیمیێکی زیرەکی ئەندازیارانی ناوەخۆ (ژینوار گرۆپ). کە رەچاوی سیستەمی پێشکەوتوی کارەبا و ئاو و ئاوەرۆ کرابوو. وە کومەڵێ دیتەیڵی کوڵۆمەکان و دایمێنشەکان بۆ قوتابیان رونکرانەوە
وە کونکریتی بەکارھاتوو بۆ پروژەکە مقاومەکەی سەروی ٢٥ مێگاپاسکال بوو، هەروەها لە پڕۆژەکەدا بڵۆکی ڵایت وەیت بەکارهاتووە بۆ مەبەستی کەمکردنەوەی لۆد لەسەر خانووەکان و کەمتر بەکارهێنانی وزە لە وەرزی سەرما و گەرما
وە بێجگە لەمانەش دیتەیڵی ناوەوەی خانوەکان بۆ قوتابیان رونکراوە وەک Gypsum , Tile , و سیستەمی ساردی و گەرمی. هەروەها باس لە چۆنیەتی ڕووپوشکردنی خانووەکان کرا کە بەشێوازێکی نوێ و کواڵێتی ڕووپوشکراون