News‎ > ‎

گەشتی زانستی قۆتابیانی قۆناغی دووی کیمیا

بۆ زیاتر ئاشنا بوونی قوتابیانی قۆناغی دووی ئەندازیاری کیمیا بە بازاری کار و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان ، بەشی ئەندازیاری کیمیا لە بەرواری ٢٠١٨/١١/١٥، ھەستا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ کۆمپانیای ھیمن گروپ ( کارگەی فلینە) و ھەروەھا کۆمپانیای دارین ستیل بۆ بەرھەم ھێنانی شیش لە شاری ھەولێر لە ژێر سەرپەرشتی ماموستا ھیوا و ماموستا احمد ، کە تیدا قوتابیان لە نزیکەوە چاویان بە پرۆسەی بەرھەمھێنان کەوت و توانیان وانە تیۆریەکان بە شێوازی پراکتیک لەم کارگانە ببینن و سوودی زانستییان پێ بگەیێنێت و ھەروەھا کەشێکی خۆشیان پێ ببەخشێت و بە متمانەیەکی زیاتر چاو لە داھاتووی کاریان بکەن.