News‎ > ‎

گەشتی زانستی قوتابیانی بەشی ئەندازیاری شارستانی


لە دڕێژەی کاروچالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٣٠، قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێز "د. ئاکو دارای" مامۆستای هەمان بەش، سەردانی ناوچەی (بێخاڵ)یان کرد، بە مەبەستی فێربوونی زیاتر لە وانە پراکتیکیەکان، لەم گەشتەدا قوتابیان فێرکران و ڕاهێنران کە چۆن(Geotechnical Surface (Mapping بکەن. هەروەها بۆ ئەم مەبەستە قوتابیەکان هەڵسان بە وەرگرتنی چەند داتایێکی جیۆتەکنیك و جیۆلۆجی لەگەڵ دیاریکردنی Geo Material Parameters لە ڕێگای بێخاڵ- ڕەواندز. داتایەکان بریتیبون لە:
1- RMR
2- RQD
3- Dip and Dip direction
4- UCS by Schmidt hammer and Geological hammer
5- Geological zoning
6- Lithology of area