News‎ > ‎

گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی سێیەم و چوارەم

لە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٢/٢٧، و له‌ دڕێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ کۆمپانیای Darin Steel لە شاری ھەولێر، هه‌ستا به‌ ڕێکخستنی گه‌شتیكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغیسێیەم و چوارەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە ژێر سەرپەرشتی ماموستایانی بەڕێز (د. کامران سلیمان )و بەڕێز(م. عارف قادری )، مه‌به‌ست له‌و گه‌شته‌ زانستییه‌ بۆ زیاتر ئاشنابوونی قوتابیان بە کارەکانی کەرتی پیشەسازی و چۆنیەتی بەرھەم ھێنانی شیش بوو.  
شایانی باسه‌ کۆمپانیای ناوبراو له سه‌ر كواليتیASTM A615 G60 ئیش ده‌کات، و ڕۆژانە زیاتر لە 500 کرێکار کاری تێدا دەکەن و ھیزی ڕاکێشانیکۆتایی بریتیه‌ له‌ MPa 620.