News‎ > ‎

گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری کیمیایی

 لە دڕێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/٢٣، قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری کیمیایی بە سەرپەرشتی بەڕێز" عارف قادری" مامۆستای هەمان بەش، سەردانی کارگەی( HEND STEEL)یان کرد لە شاری هەولێر، کە یەکێكە لە گەورەترین کارگەکانی دروستکردنی شیش لە کوردستان.
مەبەست لەم گەشتە ئاشنا کردنی قوتابیان بە شیوەی پراکتیکی بە هەموو بەشەکانی ئەم کارهەیە بوو. بە هیوای ئەوەی لە داهاتوودا هەریەکە لەم قوتابیانە بتوانن ڕۆلێکی سەرەکیان هەبیت بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئەم پێشەسازییە لە کوردستان.