له ڕێکەوتی ۲۰۱٨/۱۱/۱٥، و له دڕێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان به ههماههنگی له گهڵ پروژەى بەنداوى هايدروپاوەرى ديرەلوك، ههستا به ڕێکخستنی گهشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارى بەشى ئەندازيارى شارستانى له ژێر سەرپەرشتی ماموستای بەڕێز (د. ئاکۆ دارایی). پرۆژەکە بریتیە لە دروستکردنی بەنداوێک بە بەرزی 28 مەتر, لەجۆری بەنداوی کۆنکریتیی کەوانەیی (Concrete ArcDam) کە تونێلێکی تێدایە بەدرێژی 101مەتر کە تیرەی ناوەوەی 17 مەترە, پرۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 37 مێگاوات کارەبای هەیە لەڕێگای دوو تۆرباینەوە. شایەنی باسە کە کارکردن لە پرۆژەکە بەرداوامە و نزیکەی %44 ئەنجام دراوە. ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
News >