News‎ > ‎

گەشتی زانستی قوتابیانی قوناغی چوارەم بەشی ئەندازیاری نەوت (گروپی B)

 لە دڕێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان بە هەماهنگی لە گەل کۆمپانیای Hunt oil هەڵسان بە ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی دوو ڕۆژە بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری نەوت کە بە دوو گروپی (A&B) دابەش کرا،  ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١/٢٨،  بە سەرپەڕشتی مامۆستای بابەت بەڕێز(م. سەرکار محی الدین) و بەڕێز(مریەم مامون)، بۆ کیلگەی نەوتی Simrit  کۆمپانیای Hunt Oil لە شێخان بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوونی قوتابیان بە شێوەیەکی پراکتیکی بە بسپۆڕییەکەی خۆیان. 
پێویستە بگوترێ، قوتابیان سەردانی چەند بیری نەوت و پرۆسەکانی دەرهێنانی نەوت کرد.