News‎ > ‎

گەشتی زانستی قوتابیانی قوناغی سێ بەشی ئەندازیاری شارستانی

گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی لەژێر سەرپەرشتی مامۆستای بەتوانا (د. ئاکۆ دارایی )  لە بەرواری ٢٠١٩/٤/٢٧، بۆ تونێلی (هەیبەت سوڵتان)کە لەسەر جوت سایدی هەولێر-کۆیە دروستدەکرێت, هەروەها ڕێگاکە بە جوت سایدی ڕانیە-دوکان دەبەستێتەوە.
پرۆژەکە بریتیە لە دروستکردنی دوو تونێل بەدرێژی ٢٦٠٠ مەتر, کولفەی گشتی پرۆژەکە بریتیە لە ١٥٨ ملیار دینار کە لەسەر حسابی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون دروستدەکرێت.
تیایدا قوتابیان بە پراکتیزەکردنی وانە تیۆریەکان و وەرگرتنی داتا و زانیاری ئاشناکران.