ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/٢٠، کاتژمێر (٣) ی پاش نێوەڕۆ، بە سەرپەرشتی مامۆستای بابەت بەڕێز "م. رزگار عبدالرحمان" قوتابیانی قوناغی سێیەم بەشی ئەندازیاری شارستانی سەردانی پڕۆژەیێکیان کرد لەشاری هەولێر. پرۆژەکە بریتیە لە دروستکردنی ۷ باڵەخانەی نیشەجێ بوونی ۱۰ نهۆمی لەسەر ڕێگای سەرەکی ۱۲۰مەتری و تەنیشت ماجدی مۆل. کولفەی گشتی پرۆژەکە بریتیە لە ۱۷ ملیار دینار کە کۆمپانیای (ئاژوان و ئازار) ئەرکی دروست کردنیان گرتۆتە ئەستۆ وە لەسەر حسابی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون دروستدەکرێت. تیایدا قوتابیان بە پراکتیزەکردنی وانەتیۆریەکان و وەرگرتنی داتا و زانیاری ئاشناکران۰ |
News >