له ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/٨، و له دڕێژەی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان به ههماههنگی له گهڵYertashy Company، ههستا به ڕێکخستنی گهشتێکی زانستی و مەیدانی بۆ قوتابیانی ئەندازيارى شارستانى له ژێر سەرپەرشتی ماموستای بەڕێز (د. ئاکۆ دارایی) بۆ شرۆڤەکردنی کارە ئەندازەییەکان وشێوازی دروستکردنی تونێڵ و ڕێگای ژێرزەمینی. لە ئاڕاستەی نوێی هێڵی جادەی هامڵتۆن کە هەولێر بەحاجی ئۆمەران دەبەستێتەوە، بۆ هاتووچۆی زەمینی، تۆنێلی بەنی هەریر کە لە دیوی سیساوە بۆ گوندی بناویەی دوڵی ئاڵانەی خەلیفان درێژ دەبێتەوە بە مەودای دوو تیوبی 3.565 کم، کە کون کردنەکەی تەواوبووە. ئەم ڕێگا نوێیە یەکیکه له گەورەترین پرۆژەکانی ستراتیجی ڕێگاوبان لە کوردستان کە بە تەواو بونیڕێگای سۆران / هەولێر لە کاتژمێرێک وچل و پێنج دەقیقە دەبێتە تەنها ۳٥ دەقیقە کە تۆنێلی کۆڕەکیش تەواوبێت. کۆمپانیای جێبەجێکار کۆمپانیای یەرتاشی تورکیە و گوژمەکەی 138 ملیار دینارە و لە سەر میزانیەی وەزارەتی. ![]() ![]() ![]() ![]() |
News >