News‎ > ‎

گۆڕینی داتا بۆ سامانی زانیاری


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٤/٣، بەڕێز "د. دیلان مەجید ڕۆستەم" مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری  شارستانی فاکەڵتییەکەمان، وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی: گۆڕینی داتا بۆ سامانی زانیاری پێشکەش بە ئامادەبووانی بەڕێز کرا کە لە لایەن ناوەندی توێژینەوەی ئەکادیمی و ڕاهێنان و چالاکییەکانی زانکۆی سۆران ڕێکخراوە.
ئامانجی ئێمە لەم وۆرکشۆپە ئەوەیە کە ئێمە لە سەردەمی زانیاریدا دەژین، ئەم ڕستەیە بووەتە شوێنێکی باو لە سەردەمی ئێمەدا زمانی ڕۆژانەی ئێمە وشەی"زانیاری" دەگرێتەوە لە چەندین چوارچێوەی جیاوازدا. وا دیارە کە هەموومان بە وردی دەزانین کە زانیاری چێیە. 
داتا و زانیارییەکان ژیانی ئابووری سەدەی ٢١یەمین لە سەردەمی زانیاریدا، داتاکان وەک سەرمایەیەکی رێکخراویی گرنگ دەناسرێنەوە." ئەو ڕێکخراوانەی کە لە ئەم سەردەمەی ئابووری نۆی لە گرنگییەکی بەرجەستە تێناگەن، بەرەو فەوتان دەڕۆن. 
لەم وۆرکشۆپەدا ئێمە نیشانی دەدەین کە چۆن زانینێکی بنچینەیی لە جیاوازی نێوان داتاکان و زانیارییە بەهادارەکان دەتوانی لە گۆمەلگای ئەکادیمیماندا یارمەتی هەموو کەسێک بدات. لە گەل ئەوەشدا فێردەبین. 
تێگەشتن بۆچی داتا و زانیاری گرنگن چۆن دەتوانین کۆمەلگایەکی زیرەک بنیات بنێن بە سەرمایەی زانیاری کۆمەلگەکەمان بە بینینە دڕێژخایەنەکانمانەوە تێکەل بکەێن.