ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕێکه‌وتی ٢٠١٩/٥/١٣، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان( د. شێروان شریف قرتاس) ڕاگری فاکه‌ڵتیه‌که‌مان و (م.ی نزار شاکر پیرۆ) یاریده‌ده‌ری ڕاگر بۆ کارۆباری کارگێری و دارایی کۆتایی هات به خوڵی راهێنانی کۆمپیوتەر که بۆ ماموستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆکه‌مان ڕێکخرابوو له ژێر ناونێشانی: (Computer Literacy for Microsoft Windows, Microsoft Office and Some of its Applications). شایانی باسه خولەکه بۆماوه‌ی نۆ حه‌فته به‌رده‌وام بوو و هه‌ر حه‌فته سێ کاتژمێر پرۆگرامه‌کان فیری به‌شداربووان ده‌کرا به شێوه‌ی تیوری و پراکتیکی، که له ڕێکه‌وتی ٢٠١٩/٢/٢٧ ده‌ستی پێ کردبوو و له ڕێکه‌وتی ٢٠١٩/٥/١٣، کۆتایی پێهات. ماموستایانی پێشکه‌شکاری خۆله‌که بریتی بوون له: 1. م. حسن محمد ....................................... به‌رنامه‌ی پاوهرپوینت. 2. م.ی نزار شاکر ..................................... به‌رنامه‌ی ئه‌کسیس. 3. م. دوستی خدر ...................................... به‌رنامه‌ی وورد و ویندوز. 4. سانا عزیز ....................................... به‌رنامه‌ی ئه‌کسیل ویندوز. له کۆتایی خوله‌که‌دا مه‌راسیمی پێدانی بروانامه‌ی به‌شداربووان و رێزلێنان له ماموستایانی پێشکه‌شکاری خوله‌که له لایه‌ن ڕاگری فاکهڵتیییهکهمان به‌ڕیوه‌چوو. |
News >