ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٢/١٣. کۆتیی بە خۆلی شەترەنج هات کە ڕێکەوتی٢٠١٩/٢/٦، لە فاکەڵتییەکەمان دەستیپێکرد کە لەلایەن مامۆستا عارف قادری و یەکەی وەرزشی فاکەڵتی ئەندازیاری بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قوتابیانی فاکەڵتیی ئەندازیاری ڕێکخرابوو. کە تیایدا ڕیزبەندی پێشبڕکێیەکە بەم شێوەیە بوو: یەکەم: مامۆستا عارف قادر دووەم: دانا محمد رشید سێیەم: دیدار عونی عجیل لەکۆتاییدا براوەکانی پێشبرکی شەترەنج خەڵات کران. دەستخوشی دەکەین لەم بەڕێزانەی کە هاوکاربوون بۆ بەرەوپێشبردن و باشتر بەڕێوەچونی پێشبڕکێیەکە, بەتایبەت دەستەی ناوبژیوانان کە پێکهاتبوون لە: ١. مامۆستا شڤان محمد احمد ٢. قوتابی شێروان غریب حسێن |
News >