لە بەردەوامی کار و چالاکییەکانی فاکەڵتییەکەمان، ڕۆژی سێشەممە خولی فێربوونی بەرنامەکانی " Google Drive & Office Excel" کە لە ژێر سەرپەرشتی ڕاگرایەتی، بۆ فارمانبەرانی فاکەڵتییەکەمان ڕێکخرابوو کۆتایی هات. شایەنی باسە خولەکە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوو و هەر هەفتە سێ کاتژمێر پرۆگرامەکان فێری بەشداربووان دەکرا بە شێوەی تیوری و پراکتیکی لە لایەن مامۆستای بەڕێز " م. دوستی خدر". لە کۆتایی خولەکەدا مەراسیمی پێدانی بروانامەی بەشداربووان لە لایەن ڕاگری فاکەڵتییەکەمان بەڕێوەچوو. |
News >