News‎ > ‎

کارکردنی قوتابییەکی فاکەڵتییەکەمان لە کومپانیای کار گرۆپ

قوتابی (محمد فەتاح جواد) لە بەشی ئەندازیاری نەوت لە فاکەڵتییەکەمان لە کۆمپانیای (KAR Group-Khurmala) بە ناونیشانی یاریدەدەری سەرپەرشتیاری هەڵکەندن ( Assistant of Drilling Supervisor)  بۆ ماوەی ٦ مانگ کار دەکات، لە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٢/٢٦) تاکوو( ٢٠١٩/٨/٢٩). 

کار گروپ کە کۆمپانیایێکی خزمەتگوزاری نەوتی کوردیە،  لە ساڵی ٢٠٠٧ بەرپرسیاریەتی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتیەکانی خورمەڵەی لە ئەستۆ گرتووە، کێلگەکانی خورمەلە یەکێکە لە کێڵگە ھەرە گەورەکانی هەرێمی کوردستان، کە دەکەوێتە باکوری شاری کەرکوک، بە دووری  ٣٥ کم دەکەوێتە باشووری هەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان.
لە ئێستادا کێڵگە نەوتیەکانی خورمەڵە بە یەکێک لەو سێ ناوچە گرنگانەی حکومەتی ھەرێم ھەژمار دەکرێ کە ساڵانە بەھۆی ئەو بڕە زۆرەی نەوت کە بەرھەمی دێنێ ڕۆڵێکی گرنگ لە ھاوردەکردنی بەرھەمی نەوتی دەگێڕێ.