News‎ > ‎

کردنەوەی چوارەمین پێشانگای پۆستەر لە فاکەڵتییەکەمان

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٤/٣٠، بە ئەمادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ(د. مصلح مصطفی)، ڕاگری فاکەڵتییەکەمان و مامۆستایانی بەڕێز چوارەمین پێشانگای پۆستەر کە سالانە لە فاکەڵتییەکەمان ئەنجام دەدرێت بەڕێوەچوو کە تیایدا کۆمەڵێک تۆیژینەوەی مامۆستایان و قوتابیانی بە توانای هەر سێ بەشی ئەندازیاری (شارستانی، نەوت، کیمیاوی) لە فاکەڵتییەکەمان بە شێوەی پۆستەرات دەخرێتەروو.