دوای کردنەوەی خولێکی تێنسی سەرمێز لە لایەن راگری فاکەڵتی ئەندازیاری و ستافی ئەکادیمی و یەکەی وەرزشی فاکەڵتییەکەمان، دوای کێبڕکێیەکی بەهیز کە ٢٤ کەس لە قووتابی و مامۆستا بەشدارییان تێداکرد، سەرەنجام هەردوو یاریزانان (ڕابەر) و (مصطفی) گەیشتنە یاری کۆتایی، لە یاری کۆتاییشدا کە رۆژی سێشەم ڕێکەوتی ٣/٤/ ٢٠١٨ ئەنجامدرا قووتابی ڕابەر بە دوو گێمی بەرامبەر یەک گێم بووە پاڵەوانی خولەکە. |
News >