ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی٢٠١٨/١٢/١٨، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د. مصلح مصطفی) سەرۆکی زانکۆی سۆران، (د. شیروان شەریف) ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، وێنەگری نێودەولەتی (صابر دێری )، ژماریەکی بەرچاو مامۆستا و قۆتابی لە فاکەڵتییەکەمان پێشانگایەکی هونەری بە سەڕپەرەشتی فاکەڵتیی کرایەوە لە ژیر ناونیشانی: art competition لەو پێشانگایەدا، لێژنەی قۆتابیانی بەشی ئەندازیاری نەوت کە پێکدێت لە گرۆپی SPE بەوپەڕی تواناوە بەهرەمەندی و لێهاتوویی خۆیان نیشاندا و سەرنجی ئامادەبووانیان بۆ لای خۆیان راکێشا. سەرۆکی زانکۆی سۆران بەڕێز(د. مصلح مصطفی) کە کاتەکی زۆری تەرخان کرد بوو خوشحالی خۆی دەربڕی بۆ ئەم پێشانگەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆتابییان خواست. |
News >