News‎ > ‎

کردنەوەی پێشانگای کتێب لە فاکەڵتییەکەمان

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٢/٢٤، بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتییەکەمان ( د. شیروان شەریف قرطاس)، بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی زانست (د. سردار محی الدین) یەکەمیین ڕۆژی پێشانگای کتێب لە فاکەڵتییەکەمان بەڕێوەچوو.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە لە ژێر سەرپەرشتی فاکەلتی و لە لایەن لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی ئەندازیاری و زانست و گروپی SPE لە فاکەلتەکەمان بەرێوە چوو.