News‎ > ‎

کردنەوەی پێشانگای کتێب لە فاکەڵتییەکەمان

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٠، لە فاکەڵتییەکەمان بە ئامادەبوونی بەڕێزان (م. نزار شاکر پیرۆ) یاریدەدەری ڕاگر بۆ کار و باری کارگیری و دارایی، ( پ.د. ابتسام کمال) یاریدەدەری ڕاگر بۆ کار و باری زانستی، پێشانگای کتێب  بەڕێوەچوو.  
شایانی باسە ئەم پێشانگایە لە ژێر سەرپەرشتی فاکەڵتی و لە لایەن لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی ئەندازیاری و گروپی SPE لە فاکەلتییەکەمان بەرێوە چوو. 
لە ووتەیەکدا( ڕەوێن محمود حمدامین) قوتابی قۆناغی چواری بەشی ئەندازیاری شارستانی کە لەم پێشانگایەدا کتێبخانەی میخەک بانگهێشت کرایە و پێشانگایەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبیت. هەروەها ئاماژە بەوە کرد کە ئامانجیان نزیک کردنەوەی قوتابی خوێنەرە لە کتێب.