ئەمروسێ شەممە ڕیکەوتی٢٠١٩/٤/٢، بە ئامادەبوونی بەرێزان سەرۆکی زانکۆی سۆران(د. مصلح مصطفی) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری قۆتابیان و بەرێز راگری فاکەلیتی ئەندازیاری (د. شیروان شەریف) و بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و سەرۆک بەشەکانی فاکەلتیی ئەندازیاری، پرۆژەی دروست کردنی ژوورەکانی کۆمپیوتەر و هۆلی وێنەکێشانی ئەندازیاری کە لە لایەن کۆمەلێک ئەندازیاری بە ئەزموونی بەرێوەبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکان بە شێوەی مۆدێرن دروست کرابوو لە لایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆی سۆران کرایەوە هەر لەو بوونەیەدا بەڕێز راگری فاکەڵتیی ئەندازیاری سۆپاس و پێزانینی فاکەلتیی ئەندازیاری پێشکەش بە دەستەی جێ بە جێ کردنی پرۆژەکە کرد کە لایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆی سۆران پێشکەشیان کرا. |
News >