ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/١٠/٢٩، خۆلی فریاگوزاری سەرەتای كه بە مەبەستی ئاشنابوونی زیاتر بەو بابەتە کە بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سۆران بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ ڕاگرایه‌تی فاکەڵتییەکەمان، بە هاوکاری کۆمەڵێک مامۆستای ئەمریکی، ڕێکخراو بوو کۆتایی هات. لەم خۆلەدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ستافی فاکەڵتییەکەمان و فاكه‌ڵتییه‌كانی دیكه‌ی زانكۆ، به‌شدار بوون کە بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ و هه‌ر رۆژێك سێ كاتژمێر، بەردەوام بوو. .جێ ئاماژە بابەتەکان بە شێوەی عملی و نظری فێردەکرین. |
News >